وێنە.. پۆلیس لەبارەی گەنجێكەوە داوای زانیاریی لە هاوڵاتیان دەكات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: قوتابیەك ماوەی چوار رۆژە لە ماڵ چۆتە دەرەوە و نەگەراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی هەولێر وێنەی گەنجێكی بڵاوكردەوە و داوای لە هاوڵاتیان كردووە هەر كەسێك زانیاری لەبارەی ئەو گەنجە هەبێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێرەوە بكەن بە ژمارەكانی (0066104 – 066124 – 066144 - 07504460104).

پۆلیسی هەولێر وتیشی: گەنجەكە قوتابی قۆناغی یەكەمی كۆلیژی شەریعەی زانكۆی سەلاحەدین بووە و دواتر وازی لە خوێندن هێناوە، گەنجەكە ناوی هەڵكەوت ئەسعەد تاهیر و لەدایكبووی ساڵی 1995 دانیشتوی ناحیەی خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێرە.

لەلایەن خۆشییەوە هونەر تاهیر برای ئەو گەنجە رایگەیاند: براكەم نەخۆشی دەروونی هەیە و ماوەی چوار رۆژە لە ماڵ چۆتە دەرەوە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و چارەنوسی نادیارە و هیچ هەواڵێكی نازانین.
براكەی وتیشی: ماوەی ساڵێكە براكەم توشی حاڵەتێكی دەرونی بووە، بۆیە ئێمەش نەمان هێشتووە بچێتە زانكۆ.

وێنەی گەنجە ونبووەكە



PM:02:57:26/02/2017