دەستەی پێشبینی و كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لەكۆتایی ئەم
هەفتەیە شەپۆڵێكی باران و سەرما ڕوو لەناوچەكە دەكاتەوە و باران بە خوڕ دەبارێت.
دەستەی كەشناسی عێراقی لە
ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی خۆی دەخاتە ڕوو تێیدا پێشبینی ئەوە دەكات كۆتایی
ئەم هەفتەیە شەپۆڵێكی باران بارین ڕوو لەناوچەكە بكات و پلەكانی گەرماش دابەزین
بەخۆیانەوە دەبینن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی پێشبینی و کەشناسی عێراقدا هاتووە
باران بارین لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان سەرەتا بەهێمنییەو دواتریش بەخوڕ دەبارێت
و كەمێك ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراقیش دەگرێتەوە، دواتر خۆڵبارین كەمێك لەناوەڕاست
و باشوور دەست پێدەكات.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشبینی دەکرێت کە لە ڕۆژی ١ی ئازارەوە ئەو شەپۆلی بارانبارینە دەستپێدەکات..