بارزانی گەیشتە ئەستەنبوڵ‌و لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌سعوود بارزانی گه‌یشته ئه‌سته‌نبۆڵ له توركیا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەدا كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 26/2 مه‌سعوود بارزانی گه‌یشته توركیا و له ئه‌سته‌نبۆڵ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره بارزانی له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆ ببێته‌وه، دواتریش به‌ره‌و ئه‌نكه‌ره به‌ڕێ ده‌كه‌وێ و له‌گه‌ڵ بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دیدار ساز ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بارزانی و ئه‌ردۆغان باسی كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ و هه‌ستیار له‌باره‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش به‌شێك ده‌بێ له گفتوگۆكانیان.
PM:04:19:26/02/2017