لە خولی یانەکانی
ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە یاری لوتکەی لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بردەوەو بە دوو
گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توانی توشی دۆڕانی بکات و پێشەنگی خولەکە بکات.
بەرشەلۆنە لە
دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کردوو توانی دوو گۆڵ لە لایەن رافینیاو میسی تۆمار بکات
و تاکە گۆڵەکەی ئاتلەتیکۆ مەدریدیش گۆدین تۆمار کرد.
بەم سێ خاڵە
بەرشەلۆنە چووە پێشەنگی خولەکە بە ٥٨ خاڵ.