نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو، ئەمڕۆ ٢/٢٧ نرخی دۆلارو دراوە بیانییەکانی تر بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بە خۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی، نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٦٥٠ دینارە، دوێنی نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزارو ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار دینار.



AM:09:42:27/02/2017