داوای ئەم بڕە پارەیە لە ساز ئاسۆ دەکرێت

میدیاکاری ناسراو، ساز ئاسۆ ئەکاونتەکەی لە تۆڕی ئینستاگرام هاک دەکرێت و داوای ٢ هەزار دۆلاری لێدەکرێت.

 

ساز ئاسۆ دەربارەی هاککردنی پەڕەکەی لە لێدوانێکدا بۆ سایتی دواڕۆژ دەڵێت " ئەکاونتەکەم بەسترابوو بە فەیسبووک و ژمارەشەوە بەڵام ئەو کەسە توانی هەمووی بشکێنێت و هاکی بکات، نازانم بۆچی ئەمەی کرد چونکە من کێشەم لەگەڵ هیچ کەسێک نییە و ئەگەر کەسێک بوبێت کێشەی لەگەڵ من هەیە، ئەوە بە دڵنیاییەوە شتێکی خراپی دەکرد، بەڵام تا ئێستا هیچ پۆستێک یان قسەیەکی ناشرینی نەکردووە".

 

راشیگەیاند "کەسێک پەیوەندی پێوە کردوومە و ئەڵێت من لە کەسێکم کڕیووە کە تەنها هاکی کردووە بۆ پارە پەیا کردن و بۆی بفرۆشێتەوە باندێکن لە سویدن ئەم کەسەش کە قسە لەگەڵ من دەکات  ئەڵێت 2000 دۆلار زیاتر ئەکات، واتا بە ناڕاستەخۆ داوای پارە دەکات.

ساز ئاسۆ لەدایكبووی شاری سلێمانییە و ماوەیەك پێشكەشكاری پرۆگرامی وەرزی (NRT2) بووە و توانی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات.



AM:10:46:27/02/2017