بەغدا دەرچوانی كۆلێژە پزیشكییەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق داوا لە دەرچووانی كۆلێژە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات فۆرمی وەزارەتەكەیان پڕبكەنەوە بە مەبەستی دامەزراندنیان.
ئەمڕۆ 27/2 وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە دەرچووانی كۆلێژەكانی پزیشكی گشتی و ددان و پەرستاری و تەكنیكی پزیشكی ساڵی 2015 – 2016 هەرێمی كوردستان كردووە، فۆرمی دامەزراندنی وەزارەتەكەیان پڕكەنەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە دەرچووەكان سەردانی بنكەی پلاندانان و گەشەسەندنی وەزارەتی تەندروستیی عیراق بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمەكە.
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رونیكردۆتەوە، پێویستە دەرچووەكان فەرمانی دەرچوونی زانكۆیی و بڕوانامە بە نمرە و لە كام خول دەرچووە یەكەم یان دووەم لەگەڵ خۆی ببات، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەشدا فۆرمەكە پڕكەنەوە.
PM:02:15:27/02/2017