قایمقامی سلێمانی هۆشداری دەداتە وێستگەكانی سوتەمەنی
قایمقامی سلێمانی وێستگەكانی سوتەمەنی ئاگادار دەكاتەوە ئەگەر سەرپێچی رینماییەکان بکەن ڕووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراویکی قایمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ئەمڕۆ 27/2 ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لهگهڵ ئەندامانی لیژنەی سوتەمەنی لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبوەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سوتەمەنی و چۆنیەتی دابەشکردنی سوتهمهنی بەسەر عەمبار و وێستگەکان و چاودێری کردنیان لە ڕووی کوالێتی و مامەڵەکردن پێوەی.
ئاوات محەمەد، داوای لە لیژنەی سوتەمەنیکرد، بەوردی و بەبێ جیاوازی بەدواداچوون بۆ عەمبار و وێستگە سوتەمەنیەکان بکەن بۆ ڕێگەگرتن لە ھەر کارێکی نایاسایی کە ببێتە ھۆی خراپی کوالێتی ئەو سوتەمەنیەی کە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
قائیمقامی سلێمانی وتی "کێلێی عەدادەکانی دابەشکردنی سوتەمەنی پشکنینیان بۆ دەکرێت و ھەر وێستگەیەکی سوتەمەنی سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی ھێنان و دابەشکردنی سوتەمەنی بکات ڕووبەڕووی غەرامەکردن و دادگایکردن هەتا داخستن دەبێتەوە".
ئاوات محەمەد ئەوەشی وت "داواکارین کە ھەموولایەک ھاوکاری یەکتر بین بۆ سەرخستنی ئیش و کاری لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی و لیژنەی سوتەمەنی کە ئامانجمان تەنھا خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە".
PM:04:05:27/02/2017