ژنان حەز بەم شتانە دەكەن‌و ناتوانن بەهاوسەرەكانیان بڵێن
چەند خاڵێك هەیە كە ئافرەتان حەزیان پێدەكەن بەڵام ناتوانن راستەوخۆ بەهاوسەرەكانیان بڵێن‌و پێویستە پیاوان ئەو زانیارییانە بزانن لەوانە:
1- ژنان زۆر رێز له پیاوی ڕاستگۆ ده‌گرن: ژنان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌موو بارودۆخێكدا پیاوه‌كانیان ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵیاندا و درۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پێیان خۆشه ڕاستیه‌كه‌یان پێ بوترێت گه‌ر ئازاریشیان بدات وه‌ك له‌وه‌ی قسه‌ی ناڕاستیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
2- ژنان زۆر حه‌ز به سوپرایز ده‌كه‌ن: ئه‌گه‌ر سوپرایزه‌كه شتێكی بچوكیش بێت، به‌ڵام ژنان هه‌ر حه‌زده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌و كه‌سانه‌بێت كه بیرۆكه‌ی نوێی هه‌یه، مه‌رجیش نیه ئه‌وه به پاره‌بێت، بۆنمونه ناردنی نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی له كاتێكدا ژنه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكات سوپرایزێكی گه‌وره‌یه.
3- ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوان بڕیار بده‌ن: ژنان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن له شتی ماڵ یاخود بۆنمونه هه‌ڵبژاردنی خواردن پیاوان رۆڵیانهه‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كه خۆیان بیكه‌ن.
4- ژنان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ چونه ده‌ره‌وه‌ی پیاواندا نییه: زۆرێكمان له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ژنان حه‌زناكه‌ن پیاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاورێ كوڕه‌كانیاندا بچنه ده‌ره‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه ڕاستنییه‌و ژنان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان كۆمه‌ڵایه‌تی بن و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشیاندا كات به‌سه‌ربه‌رن.
5- ژنان حه‌زده‌كه‌ن لای هاوڕێی پیاوه‌كانیان خۆشه‌ویست بن: ژنان ناتوانن له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه پیاوه‌كانیان خۆشی بوێن و ئه‌میش رقی لێیان بێت، هه‌ربۆیه هه‌مو كات هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ هاوڕێی هاوسه‌ره‌كانیاندا دروستبكه‌ن.
6- ژنان پێویستیان به تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه: هه‌ندێك كات و هه‌ندێك بابه‌تی تایبه‌ت هه‌یه كه ژنان حه‌زناكه‌ن پیاوه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدابكه‌ن و پێیانخۆشه گه‌ر كه‌مێكیش بێت "تایبه‌تمه‌ندیان" هه‌بێت.
PM:04:57:27/02/2017