خۆکوژێکی داعش: هەر ژنتان بۆ نەهێنام

چەکدارێکی داعش نامەیەک دوای خۆی جێدەهێڵێت بۆ خێزانەکەی و دەڵێت ئێوە ژنتان بۆ نەهێنام منیش خۆم دەتەقێنمەوە و خودا 72 حۆریم دەداتێ.


"
خێزانە ئازیزەکەم، تکایە بمبەخشن". بەم شێوەیە نامەی کۆتایی خۆکوژێکی داعش بەدەستوخەتی خۆی دەستپێدەکات  کە تەمەنی ١٦ ساڵە و نوسیوویەتی"نیگەران مەبن و جلی رەش مەپۆشن، داوامکرد ژن بهێنم و ئێوە ژنتان بۆ نەهێنام. بەڵام لەلایەن خوداوە لەبەهەشت 72 حۆریم پێ دەبەخشرێت."

ئەو نامەیە ئاژانسی ڕۆیتەر بڵاویکردووەتەوە کە لە لایەن خۆکوژێکی داعشەوە بە ناوی عەلا نوسراوە ، بەوتەی خزمێکی عەکیدی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، باوکی ئەو کوڕە زۆر غەمباربووە بەبڕیاری کوڕەکەی بەچوونە ناو داعشەوە، بەڵام لەسزادان ترساوە، ئەو کوڕە بە باوکی وتووە ، کە ئەو تەقینەوەی خۆکوژی لەکێڵگەی نەوتی بێجی ئەنجامدەدات و دواتریش باوکی ئاگادارکراوەتەوە کە کوڕەکەی خۆکوژییەکەی ئەنجامداوە.



PM:10:58:27/02/2017