نرخی نه‌وت بەرز بووەوە
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 56 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28/2 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 56 دۆلار و 58 سه‌نته له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 56 دۆلار و 41 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 54 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 54 دۆلار و 33 سه‌نت بوو.
AM:10:23:28/02/2017