وادەی زیاكردنی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان ئاشكراكرا
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گۆڕانکاری لە خشتەی کارەبای نیشتیمانی دادەکەن.
لەمبارەیەوە حەمەئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دا دەکەن و زیاتر لە ١٥ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت".
حەمەئەمین هەورامی ئەوەشی وت "لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەین بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، و ئەو پڕۆژەیەش لەلایەن چوار کۆمپانیای بیانی- ئەمەریکی و ئوستڕالی- دەکرێت و بڕیارە لەم ساڵدا پڕۆژەکە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تەواوببێت".
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌کانی وه‌زاره‌تی کاره‌با بۆ هه‌ر ماڵێک دانانی ئامێره‌که بڕی سه‌د دۆلاری ئه‌مەریکی تێده‌چێت و حکومه‌تیش خه‌رجیه‌که له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی کاره‌با ڕۆژانه دوو هەزار و ٧٥٠ مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام خواستی هاوڵاتیان له‌وه زیاتره بۆیه تا ئێستا نه‌تواندراوه حکومه‌ت کاره‌بای ته‌واو به هاوڵاتیان بدات.
PM:01:52:28/02/2017