ئەسۆشەیتد پرێس: ترامپ رێگا بە عێراقییەکان دەدات سەفەر بکەن بۆ ئەمەریکا

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، ترامپ عێراقی لە لیستی یەو وڵاتانە دەرکردووە کە رێگایان پێنادرێت سەفەری وڵاتی ئەمەریکا بکەن.

ئەو بەرپرسانە بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، ترامپ ئەم بڕیارەی لە روانگەی ئەو شەڕەوە داوە کە عێراقییەکان لەدژی چەکدارانی داعش و "تیرۆر" دەیکەن لە وڵاتەکەیاندا.

ئاژانسەکە رۆڵی ئەو فشارانەی نەشاردەوە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەو بەرگریەوە دەکرێت سەر ترامپ کە عێراق لەو لیستە دەربکات.

ڕۆژی ١/٢٧/٢٠١٧ دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا بە ڕاگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق، سوریا، ئێران، لیبیا، سودان، سۆماڵ و یەمەن بۆ سێ مانگی راگرت.



AM:09:27:01/03/2017