سۆڤین دوای وازهێنانی لە NET بۆمبێکی تەقاندەوە

خانمە پێشکەشکاری شۆخوشەنگی کورد، سۆڤین، پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وازی لە کەناڵی NET تی ڤی هێنا پەیامێکی بڵاوکردەوە و زۆرێکیش پێیان وایە ئەو پەیامە "توندە" ئاڕاستەی کەناڵەکەی کراوە.
سۆڤین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی "من لە ژیانمدا زۆر جار دەرگای بەخت بەڕومدا داخراوە، زۆر جار كەسانێكی ناحەز و نەخۆش دەسكاری هەوڵ و بەخت و ڕۆژمێری خەونەكانیان كردووم و ویستویانە دوای خەن. دان بەوەدا ئەنێم لەكاتی خۆیدا زۆر ئازار بەخش بوون، بەڵام من بەردەوام بووم لە هەوڵەكانم ئەو دەرگایەی كە دایان خستوە، قەت ڕووم تێ نەكردۆتەوە، هەمیشە بە دوای دەرگای گەورەتر باشتردا گەڕاوم و كۆڵم نەداوە بۆ گەیشتن بەدەرگای خەونەكان و چونە ژوورەوەم لێیان. زۆر جار لە دوای ئەوە هەستم بەوە كردووە، كە خودا بیەوێ من لە دەردێك یان كەسانێكی توش بوو بە ڤایرۆسێكی كوشندە دورخاتەوە "
هەر لەو پەیامەیدا دەڵێت "بۆ ئەمە سوپاس گوزاری ئەو هێزەم كە ئێوە پێی دەڵێن خودا. ‎لەپاش ئەوە شتێكی تر زۆر سەرنجم ڕادەكێشی، ئەوەیش ئەوەیە هەر كەسێك بۆ یەكجار هەڵەیەكی ناڕەوای بەرامبەرم كرد بێت، دوای ماوەیەك لە ئوجی و (لوتكە)ی ڕسواییدا بینومەتەوە. من دڵخۆش نیم بە ڕسوایی هیچ كەسێك، بەڵام ‎نازانم ئەمە ناو بنێم چی!!؟ ‎هەر بۆیە ئەمەوێ ئەوە بڵێم: (كاتێك كە دەرگایەكیان بە ڕوودا داخستی هەوڵ مەدە بیشكێنی و بچیتە ژوورەوە هەر دەرگایەك كە بە شكاندن، چویتە ژوورەوە هیچ ئەرزشێكی نامێنێ. چونكە هەزاران دەرگای گەورەتر هەیە، هەزاران تولە ڕێ و كورتە ڕێی تر هەیە بۆ خەونەكانت. بۆیە لە دەرگای هیچ نامەردێ مەدەن".
سۆڤین ساڵح له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1994 ه‌ و خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانیه‌ درێژی‌ باڵای‌ 170 سم كێشی‌ 55 كیلۆیه‌ و تا ئێستا به‌شداری‌ له‌ چه‌ندین رێكلامی‌ ته‌له‌فیزیۆنیدا كردووه‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوپیشه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ ناوی‌ زانست كردووه‌.



PM:09:11:01/03/2017