لە کۆبوونەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی هەر سێ لایەن جەخت لەسەر پرۆژی هەر سێ لایەن بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دەکەنەوە.
ئەمرۆ ٣/٢ لە بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی وەفدی باڵای هە رسێ لایەن گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ کۆبوونەوەو لە راگەیەندراوێکدا جەختیان "له پابه‌ندبوون به پرۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كردووەتەوە".
لەو راگەیاندراوەی هەر سێ لایەندا هاتووە" رۆژی پێنجشەممە 2-3-2017 ، له‌باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی ، هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا کۆبوونەوە".
لە راگەیێندراوێکی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی بۆ ئاشته‌وایی، چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ناهه‌مواری هه‌رێمی كوردستان، كه له خزمه‌تی هاونیشتمانیاندا بێت ، درێژه به هه‌وڵه‌كانیان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی".