وتەبێژی کەجەکە: ئەو شەڕەی ئەمڕۆ ئەنجامی سەردانەکەی بارزانییە بۆ تورکیا

وتەبێژی کەجەکە، سەرحەد وارتۆ رایگەیاند" ئەو شەڕی ئەمڕۆ ئەنجامی سەردانەکەی بارزانی یە بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆردوغان و یڵدرم".

سەرحەد وارتۆ، وتەبێژی کۆما جڤاکێ کوردستان بە سپی راگەیاند" مانگی پێشوو من لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەم بۆ ئەوە کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە پیلانی تورکیا بەرنامە دادەنێن بۆ هێرشکردنە سەر یەکینەکانی پاراستنی شەنگال، ئەوەی ئەمڕۆش روویداو ئەنجامی ئەو بەرنامەیە کە تورکیا لەگەڵ پارتی دایڕشتووە".

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا، سەرحەد وارتۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تورکیا هەوڵی زۆر دەدات هێزەکانی باشووری رابکێشێت بۆ شەڕی پەکەکە، "چونکە تا ئێستا چەندجار ئەو هێرشی کردۆتە سەر پەکەکەو شکاوە"، ئەو نموونەی هێرشی زابی هێنایەوە کە تورکیا کردیە سەر ناوچە سنوریەکانی هەرێم و نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

سەبارەت بە شەڕەکەی ئەمڕۆ و ژمارەی کوژراوەکان، سەرحەد وارتۆ ئاشکرای کرد کە زیانی گیانی لە هەردوولاهەیەو، یەپەژە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەو بارەیەوە راگەیاندن بڵاودەکاتەوە.

وتەبێژەکەی کەجەکە داوای لە هێزەکانی باشووری کوردستان کرد نەکەونە نێو پیلانی تورکیاوەو شەڕی ‌هێزەکانی پەکەکە نەکەن، هاوکات ئەوەشی نەشارەدەوە کە تورکیا بەنیازە هێرشبکاتە سەر قەندیل.



PM:12:41:03/03/2017