خانمە ڕۆژنامەنووسێکی کورد بریندار بوو

ئەمڕۆ لە شەڕی نێوان پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و هێزەکانی یەپەژەدا بەهۆی گولـلە هاوەنێکەوە ڕۆژنامەنوسێکی سەر بە پەکەکە بریندار بوو.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویکردەوە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نوژیان ئارهان لە ئەنجامی هێرشی چەکدارەکانی بەناو پێشمەرگەی ڕۆژئاوا، کەسەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق-نبۆسەر شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە لەناوچەکانی خانەسور و سنون لە شەنگال، برینداربوو"

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە کە گولەی پێشمەرگەکان بەر سەری نوژیان کەوتووە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت  ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ڕوویدا و وەزارەرت پێشمەرگەش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە کاتى جێگۆڕکێی هێزەکانى پێشمەرگەدا گروپێکى سەر بە پەکەکە ڕێگەیان لێگرتوون و تەقەیان لێکردون.، لە بەرامبەردا زەردەشت شنگالى فەرماندەى یەکینەکانى بەرخۆدانى شەنگال ڕایگەیاند "ئەو هێزەى پێشمەرگەى ڕۆژ کە هاتووەتە ناو شەنگال لەلایەن ئەنقەرەوە پەروەردە کراون و لە دژى بەرژەوەندى گەلى کورد بە کار دەهێنرێن".



PM:02:49:03/03/2017