سپی میدیا ئاماری کوژراو بریندارەکانی شەڕەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە

ئەفسەرێکی باڵای هێزەکانی حەفتای سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی هەردوو لایەنی شەڕەکەی ئەمڕۆ و ٢٠ کوژراو دەیان بریندار هەیە، چوار دیلیش لە لایەن یەپەشەوە دەستگیرکراوە.

ڕائید عەنتەر خەڵەف، ئامر فەوجی هێزەکانی حەفتا (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) سەر بە لیوای ١١١، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە هەردوولا ٢٠ قوربانی هەیە و بە دەیانی تریش بریندارە.

ڕائید عەنتەر خەڵەف کە ئێستا خۆی لە شەنگالە لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لەوە کرد کە هێزەکان یەپەشە توانیویانە چوار پێشمەرگەی ڕۆژ کە پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستانن بە دیل بگرن.

ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هێزەکانی بەرخودانی شەنگال و پێشمەرگەی ڕۆژئاوادا ڕوویدا و سێ کاتژمێری خایەند و هەر دوو هێزەکەش یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێشخەری شەڕەکە و کوژرا و برینداریش لە هەردوولا هەیە.



PM:04:26:03/03/2017