سۆران عومەر بەهۆی ئەم وێنەیەوە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

پەرلەمانتاری دیاری پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر بڵاوکردنەوەی وینەیەک لەلایەن هەودارانییەوە ڕەخنەی لێ دەگیرێت.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سۆران عومەر، پەرلەمانتاری دیاری کۆمەڵ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە پشیلەیەکی لە باوەشدایە و بەهۆیەوە لە لایەن بەشێک لە هەوادارانییەوە ڕەخنەی لێ گیراوە.

هەندێک لە هەوادارانی نوسیویانە کە چاوەڕییان نادەکرد لە کەسایەتییەکی ئیسلامی پشیلە لە باوەش بکات، بەڵام کەمیش نین ئەو کەسانەی کە پشتگیریان کردووە و کەسێکیش نوسیویەتی پشیلەی ڕەش مانای خۆی هەیە.



PM:05:23:03/03/2017