6 جۆر ماچی نێوان ژن و مێرد هەموان شێت دەکات

ماچ یەکێکە لە گرنگترین ئامڕازەکانی وەرگرتنی چێژ لە سێکسکردندا و هۆیەکی گرنگە بۆ وروژاندنی نێوان ژن و مێرد بۆیە پێویستە هاوسەران ئاگاداری ئەم جۆرە ماچانە بن.

ماچی فەرنسی یەكێك لە دیارتین و بەناوبانگترین جۆرەكانی ماچ، كە تێیدا زمان و هەناسەی دوو خۆشەویست تێكەڵ دەبن و چێژێكی زۆریان پێدەبەخشێت.

ماچی لێو بە نەرمی جۆرێکی دیاری ماچە لەم جۆرەی ماچدا خۆشەویستەكان بە نەرمی لێو دەنێن بە لێوی یەكەوە و كەشێكی رۆمانسی دروست دەكەن.

یەکێکی دیکە لە ماچەکان ماچی ئاسکیۆمۆیە ئەم جۆرەی ماچ بە خشاندنی لوت دەستپێدەكات كە مەبەست لێی دەربڕینی خۆشەویستییە، بەڵام پاش چەند ساتێك دەگۆڕێت بۆ ماچی ڕۆمانسی لای خۆشەویستەكان.

ماچی گۆشتی گوێ، ئەو ماچەیە کە بریتییە لە لە ماچكردن و یاریكردن لە گۆشتی نەرمی گوێ بە زمان، ئەمەش وادەكات هەردوو ڕەگەز لەماوەیەكی كەمدا بگەنە لوتکەی وروژاندن

ماچی سەهۆڵی، لەم جۆرەی ماچدا كەسێك ئاوی سارد دەخواتەوە یاخود پارچەیەكی بچوك سەهۆڵ دەخاتە دەمییەوە، بەمەش كاتێك ماچی بەرامبەرەكەی دەكات هەستی دەوروژێنێت.

ماچێکی دیکە، ماچی لاملە بە ماچكردنی لامل دەست پێدەكات و دواتر دەچێتە سەر لێوەكان، دواتر جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە سەر ئێسكەكانی نزیك مل، بەمەش چێژێكی زۆر بە هەردوو كەسەكە دەبەخشێت.



PM:06:49:03/03/2017