ئەنكەكەسە لەسەر سوتاندنی بارەگاكانیان راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی له شاری قامشلۆ و درباسییه و هێرشكردنه سه‌ر نووسینگه‌ی سلێمان ئادی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی كوردی و سووتاندنی كه‌لوپه‌له‌كان و تێكشكاندنیانی كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "گروپێك له خه‌ڵكی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" له هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار و پێچه‌وانه‌ی به‌ها و ڕه‌وشتی كوردایه‌تی، هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكانمان، په‌یه‌ده به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوی ئه‌و كردارانه‌ی له ئه‌ستۆدایه".
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، ئه‌نه‌كه‌سه داوا له هێزه كوردستانییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، فشار بخه‌نه سه‌ر په‌یه‌ده تا ته‌واوی زیندانییه سیاسییه‌كان له گرتووخانه‌كان ئازاد بكات و دوور بكه‌وێته‌وه له هه‌ڵمه‌تی گرتن و ڕاوه‌دوونانی كادر و سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا.
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئەنەكەسە هێزەكانی پەیەدە سەرەڕای سوتاندنی بارەگاكانیان هەروەها 20 كادیری ئەوانی رفاندوە.
PM:01:50:04/03/2017