ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان پشتگیری هەر هێزێک دەکات کە دژی پارتی بێت

ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، عەبدوڵای کوێخا موبارەک پشتگیری هەر هێزێک دەکات کە دژی پارتی بێت.

عەبدوڵا كوخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەڵێت" بەڕاستی میللەتێکی سەیرین! ، تا دوێنێ دەوترا ئەوە بۆ ھێزێک نیە بەرەنگاری پارتی ببێتەوە و گفتوگۆ و قەڵەم سودی نیە، کەچی ئەمڕۆ ئەڵێن نا بۆ شەڕی برا کوژی".
موبارەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، دەڵێت " میللەتێکین زۆر بە خراپی سەرمان لێ شێواوە، چاکوخراپی دوێنێ و پێرێمان بیر نامێنێ، خراپە کردن جێی مەترسی نیە، چونکە زوو بیر ئەچێتەوە و نابێتە مێژویەکی ڕەش بۆت، ھەروەھا چاکە کردنیش جێی دڵخۆشی نیە، چونکە بیر ئەچێتەوە، ئەم سیفەتەمان ھۆکاری سەرەکیە بۆ نەترسان لە خیانەت کردن و دروست نەبونی شۆڕشێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی خیانەتکاران".

ناوبراو وا ناسراوە کە لەلێدوانەکانیدا زۆر دژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەوەستێتەوە.




PM:07:17:04/03/2017