ڤیدیۆ.. شاکیرا لەسەر " دزی " دەدرێت بە دادگا

خانمە ئەستێرەی گۆرانی بێژی جیهانی لەسەر دزینی " گۆرانی" ی هونەرمەندێک، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەچێتە بەردەم دادگا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە شاکیرا ئەستێرەی گۆرانی کۆلۆمبیاو جیهان لەسەر " دزینی" گۆرانی  " La Bicicleta " لەلایەن دوو گۆرانی بێژی کۆبیەوە داوای یاسایی لە دادگای بازرگانی بە تۆمەتی دەستبردن بۆ "موڵکیەتی فیکری "  لەسەر تۆمارکراوە. 

کۆمپانیای " ماریلا دیانیک رومو " کە نوێنەرایتی لیفاب رافیل دەکات، ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هارمۆنی ئەو گۆرانییەی شاکیرا لە گۆرانییەکی ئەوەوە دزراوە بە ناوی" " Yo Te Quiero Tanto کە لەساڵی ١٩٩٧ تۆمار کراوە.

سەرچاوەیەکی دادگا بە میدیاکانی راگەیاندووە، مۆڵەتی ٢٠ رۆژ دراوە بە هەردوولا تا بەڵگەکانیان رادەستی دادگا بکەن و دوای ئەوە دادگایی کردنەکە دژی شاکیرا دەستپێدەکات.

سامویل پێکێ ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە کە هاوسەری شاکیرایەو دوو مناڵیان هەیە، بە نیگەرانییەوە لەم کێشەیە دەڕوانن.
شاکیرا لە نیویۆرک لە ساڵی ٢٠١٤ تۆمەتێکی هاوشێوەی لەسەر گۆرانی " لۆکا " رووبەروو بووە، بەڵام ئەو داوایە دژی ئەم ئەستێرەیە شکستی خوارد.

ئەو گۆرانییەی شاکیرا داوای یاساییان لەدژی تۆمارکردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب ٧٨٤ ملیۆن بینەری هەیە.




AM:10:35:05/03/2017