ئاشکرایە کە نیشانە فەلەکیەکان دەکرێت هەندێک تایبەتمەندى مرۆڤ بناسێنن، بەڵام ئایا دەزانن مانگى لەدایکبوون دەکرێت زۆر شتى ژیانى سێکسیتان ئاشکرا بکات؟.
بورجەکان زۆر تایبەتمەندى ژیانى کەسەکان دەناسێنێت لەڕووى خوو ڕەوشت و تێڕوانینیان بۆ دەوروبەریان، بێگومان کەسایەتى تاکەکانیش کاریگەرى لەسەر ژیانى سێکسییان هەیە،مانگى لەدایکبوونیش دەکرێت زۆرێک لەو شتانە ئاشکرا بکات.
بۆ نمونە کانوونى دووەم،ئەو کەسانەى لەو مانگەدا لەدایکبوون حەزیان بە سەرکێشییە و دەیانەوێت ئەو کەسانەى خۆشیان دەوێت بە هەرشێوەیەک بێت بە دەستى بهێنن.
شوبات- ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون ژیانى سێکسییان پڕە لە سەرکێشى، ئەو کەسانە حەزیان بە ئاشکراکردنى شتى نوێ هەیە و ئەو شتەى دەیانەوێت بێ دودڵى داواى دەکەن و کەسانێکى زۆر سۆزدارن و گرنگى بە خۆشەویستەکەیان دەدەن..
ئازار- ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون زیاتر کەسانێکن دەیانەوێت هەمیشە پەیوەندییان بەردەوامبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەیان ئەمەش وا دەکات کاتى زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەیان بەسەر ببەن و سێکسى زیاتر بکەن.
نیسان-ئەو کەسانەى لە مانگى نیساندا لەدایکبوون حەز دەکەن زۆرترین ئەداى سێکسى پێشکەش بە بەرامبەرەکەیان بکەن.
ئایار- ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایک دەبن لە سێکسکردن هیلاک نابن،بە هەرشێوەیەک بێت هەوڵدەدەن پەیوەندى سێکسییان بەردەوامى پێبدەن و گرنگى زۆریش بە ژیانى خۆشەویستەکەیان دەدەن.
حوزەیران- ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون حەز دەکەن ئەزمونى سێکسى جیاواز تاقیبکەنەوە،حەز دەکەن هەر شتێکى نوێ تاقیبکەنەوە،ئەم کەسانە زۆر کراوەن لە پەیوەندى سێکسیدا.
تەموز- ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون پێیان وایە سێکس تەنها بە ماناى ئەنجامدانى کردارەکە نییە،بەڵکو سێکس گرنگیپێدانى زۆر و لایەنى سۆزداریش دەگرێتەوە.
ئاب- ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون زۆر پەیوەست نین بە سێکسەوە و لە ژیانێکى سۆزدارى ئاڵۆزدا دەژین.
ئەیلول – لەدایکبوانى ئەم مانگە زۆر ڕۆمانسیین،ئەم کەسانە حەز بە ئەنجامدانى سێکس لەگەڵ بەرامبەرەکەیان ناکەن تا هەستى سۆزدارییان بۆى نەجوڵێت.
تشرینى یەکەم- ئەم کەسانە نایانەوێت لە هیچ شتێکدا پەلە بکەن ،باش دەزانن چ کاتێک خۆشەویستەکەیان ئامادەیە بۆ سێکس.
تشرینى دووەم- لەدایکبووانى ئەم مانگە لەژیانێکى سێکسى گەرمدا دەژین و حەزی زۆریان لە سەرکێشییە.
کانونى یەکەم- لەدایکبوانى ئەم مانگە دەیانەوێت شتى نوێ تاقیبکەنەوە و ژیانێکى تایبەتى سێکسییان هەیە.