ئەوەی لە بارەی سوڕی مانگانەوە نەتزانیوە

بۆ زۆرێک لە خانمان سوڕی مانگانە مایەی بارگرانی و ئازارێکی زۆرە، بەڵام بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ ئەو خانمانەی درەنگتر دەکەونە سوڕی مانگانە و زیاتر منداڵیان دەبێت تەمەنیان درێژتر دەبێت.

لە زانکۆی سان دیگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیایی ئەمریکا، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەنجامدراوە کە ١٦ هەزار ئافرەت بەشداریانکردووە، دەکرەوتووە ئەو خانمانەى لە تەمەنى سەروو 12 ساڵ سوڕى مانگانەیان تێدا دەرکەوتووە کەمتر تووشى نەخۆشی دەبن ئەوانیش زیاتر نەخۆشى دڵ و درێژخایەن، ئەمەش دەبێتەهۆى ئەوەى تەمەنێکى درێژتر و تەندروست تریان هەبێت، بەڵام ئەو خانمانەى درەنگتر سوڕى مانگانەیان تێدا دەردەکەوێت، ئەگەرى زیاتر هەیە توشى نەخۆشى درێژخایەن بەتایبەتیش شەکرە ببن.

ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە دەبنە هۆی دواخستنی سووڕی مانگانەی ژنان لەوانە دڵەڕاوكێ‌ یەكێكە لەهۆكارەكانی‌ دواكەوتنی‌ سوڕی‌ مانگانە، چونكە لەكاتی‌ ڕاڕایی‌ لەش بڕێكی‌ زیاتر هۆرمۆن ئەڕژێت‌و بەمەش هێلكە ناتروكێت‌و سوڕی‌ مانگانە رونادات.

هەروەها توشبون بەنەخۆشی‌ كتوپڕ، جا هەر نەخۆشییەك بێت هەندێجار ئەبێتە هۆی‌ دواكەوتنی‌ سوڕی‌ مانگانە، چونكە هەندێ‌ نەخۆشی‌ ئەبنە هۆی‌ گرفت بۆ سوڕەكە.

قەڵەوی یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی هەندێک جار دەبێتە هۆی دواخستنی سووڕی مانگانەی ژنان.

 



PM:03:59:06/03/2017