ژولی کچێکی خەڵکی هەولێرە ئەو باوکی
جێی دەهێڵێت و دەبێتە قوربانی پەیوەندی خراپی دایک و باوکی، بەڵام ئەو جارێکی
دیکەش دەبێتەوە قوربانی و دوای هاوسەرگیری، هاوسەرەکەی خیانەتی لێ دەکات.
ژولی دەڵێت "حه‌وت ساڵ پێوه‌ندی
خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه قبووڵ كرد كه دواتر هاوسه‌رگیریمان به‌یه‌كه‌وه
كرد، هه‌موو كه‌س به پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیمانی ده‌زانی، ئه‌وه‌م قبووڵ كرد، به‌ڵام
هاوسه‌ره‌كه‌م دواجار خیانه‌تی لێ كردم".
ڕۆژنامەی وشە لە ڕاپۆرتێکیدا چیرۆکەی
ئەو کچە باس دەکات و لە زاری ئەو کچەوە نوسراوە "هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ هه‌فته‌یه‌ك منی بۆ
توركیا نارد، دواتر زانیم كاتی گه‌ڕانه‌وه و هاتنی ئه‌و كچه‌یه بۆ لای، بڕیارم
دا له توركیا بگه‌ڕێمه‌وه تا هه‌موو شتێك به چاوی خۆم ببینم، گه‌ڕامه‌وه و هه‌موو
شتێكم له خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌م بینی".
دەقی ڕاپۆرتەکە:
ژولی، ژنێكی تێگه‌یشتووه، به‌ڵام له‌ناو
جه‌نجاڵیی ژیاندا، رووبه‌ڕووی ئازار و سه‌رلێشێوان بووه‌ته‌وه. ئه‌و سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تییه‌كانی
ژیانی، بۆ جێهێشتنیان له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه دواتر به خیانه‌تكردنی
هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆتای دێت.
"حه‌وت ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ
ئه‌و كوڕه قبووڵ كرد كه دواتر هاوسه‌رگیریمان به‌یه‌كه‌وه كرد، هه‌موو كه‌س به
پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیمانی ده‌زانی، ئه‌وه‌م قبووڵ كرد، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م دواجار
خیانه‌تی لێ كردم". ئه‌وه چیرۆكی ژیانی ژولییه، ئه‌و دایكی منداڵێكه و
فۆتۆگرافه‌ره، هه‌رچه‌ند ئێسته له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ
دایك و كوڕه‌كه‌ی ده‌ژیت، به‌ڵام ناتوانێت تاڵیی ئه‌و رۆژانه له بیر بكات كه
باوكی به‌جێی هێشتوون و هاوسه‌ره‌كه‌شی خیانه‌تی لێ كردووه.
سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی
ژولی و خێزانه‌كه‌ی، له دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆیی و تێكچوونی بارودۆخی سیاسییه‌وه
ده‌ست پێ ده‌كات، خێزانه‌كه‌ی كه له دایك و باوك و كچ و كوڕێك پێك هاتوون، له
هه‌ولێره‌وه ئاواره‌ی سلێمانی ده‌بن. ژولی ده‌ڵێ، "له كاتی ئاواره‌ییدا
باری داراییمان زۆر خراپ بوو، كێشه‌ی خێزانیشمان زۆر زیاتر بوو، دایك و باوكم له
دژی یه‌كتر ده‌جووڵانه‌وه، هه‌ردووكیشیان منیان زۆر خۆش ده‌ویست، منیان له دژی
یه‌كتر به‌كار ده‌هێنا".
وه‌ك ژولی ده‌یگێڕێته‌وه، باوكی ته‌نیا
له پێناو ئازاردانی دایكی، به پاساوی خوێندن، ژولی بۆ ماڵه مامێكی له كه‌ركووك
ده‌گوازێته‌وه و ساڵێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، له‌وكاته‌دا هاتوچۆكردن له نێوان كه‌ركووك
و سلێمانی ئاسایی نه‌بوو.
پاش ئه‌وه‌ی ژولی بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه،
باوكی خێزانه‌كه جێ دێڵێت و ده‌چێته ئه‌وروپا، دایكی ژولی به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی
كچه‌كه‌ی و جێهێشتنی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، تووشی چه‌ندان رووداوی نه‌خوازراو
ده‌بێت، به‌ڕاده‌یه‌ك كه به قورسی رووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێته‌وه.
ژولی ده‌ڵێ، "دایكم رۆژ له دوای
رۆژ حاڵی خراپتر ده‌بوو، شه‌وانه زۆرجار به‌خراپی تێك ده‌چوو، ده‌بوو راسته‌وخۆ
بیگه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه، ئه‌وكات ته‌مه‌نم 10 ساڵ بوو، نیوه‌شه‌وان له ده‌رگه‌ی
ئه‌و ماڵه دراوسێیانه‌م ده‌دا كه ئۆتۆمۆبێلیان هه‌یه تا دایكم بگه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه".
دایكی ژولی، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر یه‌كتر
رووبه‌ڕووی تێكچوون و شڵه‌ژانی ده‌روونی ده‌بێته‌وه، كه ته‌نانه‌ت وه‌ك كچه‌كه‌ی
ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌نده نیوه‌شه‌وان له ده‌رگه‌ی ماڵه جیرانه‌كانمان ده‌دا بۆ
گه‌یاندنی دایكم به نه‌خۆشخانه، تا وای لێ هات چیتر دراوسێیه‌كانیان ده‌رگه‌ی لێ
نه‌ده‌كردینه‌وه".
ژولی كه دراوسێ نزیكه‌كانیان ده‌رگه‌یان
لێ ناكه‌نه‌وه، ناچار ده‌بێت نیوه‌شه‌وێكی دره‌نگ خۆی بگه‌یه‌نێته ماڵێكی دوور
كه ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریان هه‌بووه، به‌ڵكو به هانای دایكی بێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
له‌و شه‌وه‌دا و له‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌دا له بیری ناكات، "ره‌وه سه‌گێك به‌دوای
كه‌وتن، ته‌واو ترسام، به هه‌موو توانام هه‌ڵده‌هاتم، تا قاچه‌كانم توانای جووڵه‌یان
نه‌ما و دانیشتم و گوتم با سه‌گه‌كان په‌لامارم بده‌ن و بمرم، به‌ڵام سه‌گه‌كانیش
ئازاریان نه‌دام".
دایكی ژولی ماوه‌ی دوو مانگ له نه‌خۆشخانه‌دا
ده‌مێنێته‌وه و پاش باشبوونی ته‌ندروستی، ژولی هه‌م ده‌خوێنێت و هه‌م به كاری
وێنه‌گرتنه‌وه خه‌ریك ده‌بێت، تا قۆناغێكی خوێندن ده‌بڕێت و له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره
جوانه‌كان وه‌رده‌گیرێت.
پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی ژولی له‌گه‌ڵ ئه‌و
كوڕه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كرد، له په‌یمانگه‌دا رووی دا، ئه‌وان هه‌ردووكیان
قوتابی بوون. ژولی ده‌ڵێ، "هه‌موو خزم و كه‌سوكار و ده‌وروبه‌ره‌كه‌مان به
پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیمانیان ده‌زانی، من حه‌وت ساڵ پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌بوو، حه‌وت
ساڵ چاوه‌ڕوانیم قبووڵ كرد تا هاوسه‌رگیریمان كرد، به‌رگه‌ی هه‌موو شتێكم گرت له
پێناو خۆشه‌ویستییه‌كه‌ماندا و كاتێكیش هاوسه‌رگیریمان كرد، ماڵێكی خۆشمان دانا و
گوتم ئیتر ئه‌و رۆژانه ده‌ست پێ ده‌كات كه تۆماری خۆشبه‌ختی خۆمی تێدا ده‌نووسمه‌وه".
ئه‌و خۆشبه‌ختییه‌ی ژولی، ته‌مه‌نێكی
كورتی هه‌بوو، ئه‌وان كوڕێكیان بووبوو، به‌بێ كێشه ده‌ژیان، تا كچێك له ئه‌وروپاوه
دێته ناو ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی و له‌وێوه جارێكی تر به‌دبه‌ختییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
"هاوسه‌ره‌كه‌م له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه
كچێكی ئه‌وروپی ناسی، پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بووبوو، رۆژێك هاوسه‌ره‌كه‌م
هاته به‌رده‌مم و گوتی من كه‌سێكم خۆش ده‌وێت و ده‌مه‌وێت له تۆ جیا ببمه‌وه و
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ده‌كه‌م. سه‌ره‌تا وامزانی گاڵته‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات،
به‌ڵام هه‌رزوو هه‌موو شتێكی سه‌لماند و من تاسام"، ژولی گوتی.
ئه‌و له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌كانی به‌رده‌وام
ده‌بێ، "هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ هه‌فته‌یه‌ك منی بۆ توركیا نارد، دواتر زانیم كاتی
گه‌ڕانه‌وه و هاتنی ئه‌و كچه‌یه بۆ لای، بڕیارم دا له توركیا بگه‌ڕێمه‌وه تا
هه‌موو شتێك به چاوی خۆم ببینم، گه‌ڕامه‌وه و هه‌موو شتێكم له خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌م
بینی".
ژولی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ كچه دۆسته‌كه‌ی ده‌بینێت، راسته‌وخۆ پێداویستییه‌كانی خۆی و منداڵه‌كه‌ی
ده‌پێچێته‌وه و له ماڵه‌كه ده‌رده‌چێت.
"هاوسه‌ره‌كه‌شم بڕیاری خۆی دابوو، منی
نه‌ده‌ویست، ئه‌و ماڵه‌ی به خۆشه‌ویستی دروستمان كرد، به خیانه‌ت داڕووخا، ئه‌و
من و كوڕه‌كه‌شمی فڕێ دا، من سلێمانیم جێ هێشت و بۆ هه‌ولێر گه‌ڕامه‌وه".
ژولی پاش ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه،
جارێكی تر له‌گه‌ڵ دایكی و كوڕه‌كه‌ی ده‌ست به ژیان ده‌كاته‌وه، "ده‌ستمان
به ژیانێك كرده‌وه كه دوو پیاوی هه‌ره خۆشه‌ویستم كه باوك و هاوسه‌ره‌كه‌م
بوون لێیان تێكداین".
ئێسته ژولی له هه‌ولێر
ده‌ژیت و كار ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت دایكی و كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌و گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ن،
به‌ڵام هێشتا ئه‌و ئازارانه له بیر ناكات به‌هۆی جێهێشتنی باوكی و دواجار خیانه‌تی
هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه چه‌شتوویه‌تی، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ی و ژیان له باوه‌شی دایكی‌دا
ده‌شێت بۆ ئه‌و، ورده ورده تاڵییه‌كان بیر ببه‌نه‌وه.
-له‌سه‌ر خواستی
ژولی، جگه له‌ناوی خۆی، ناوی كه‌سه‌كانی تر نه‌هاتوون.