هێزە عێراقییەکان بینای پارێزگای موسڵیان کۆنترۆڵکرد

بەیانی ئەمڕۆ ٣/٧ هێزە عێراقییەکان بینایەی پارێزگای موسڵیان لە دەستی چەکدارانی داعش رزگار کرد.

فەریق روکن ئەمری یارولآ فەرماندەی ئۆ پراسیۆنەکانی نەینەوا بە میدیاکانی راگەیاند" لە کاتژمێر ١ ی شەوە بەپێی پلانێک هێزە عێراقییەکان دەستیان بەهێرشکرد بۆ سەر بینایەی پارێزگای موسڵ و ئەنجومەنی پارێزگاو بەیانی ئەمڕۆ ئازاد کرا". 

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کوژراون.

لە لایەکی ترەوە فەرماندە سەربازییە عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئێستا ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش لە ناو موسڵدا ماونەتەوەو شەڕی دەکەن، نزیکەی ٩٠٠ چەکدار دەبن.



AM:09:12:07/03/2017