چەندین نهێنی پیاوان كە ژنان نایزانن

بەپێی توێژینەوەیەك لە پیاواندا چەندین نهێنی هەیە كە هاوسەرەكانیان نایزانن.

لە توێژینەوەكەدا  كە ماڵپەڕی  thaqafnafsak بڵاویكردوەتەوە كۆمەڵێك نهێنی شاراوەی پیاوان كە زۆرجار خۆیان دان بەم نهێنانەدا نانێن لەكاتی ئاشكرا بوونی كە گرنگترینیان بریتین لەوەی كە زۆرینەی پیاوان لەوە دەترسن لەلایەن زۆرێك لەئافرەتانەوە ڕەت بكرێنەوە، یان پیاوان دەتوانن هەنگاوی یەكەم لە خۆشەویستی و هاوسەرگیریدا بنێن و لەو لایەنەوە زۆرینەیان بەتوانان، هەروەها زۆرینەی پیاوان ناتوانن ڕۆژێكی ڕۆمانسی ڕێكبخەن بۆ هاوسەرەكانیان.

ماڵپەرەكە دەڵێت، بەشێك لە پیاوان ئارەزوو دەكەن ئافرەتی ناو ژیانیان سەربەخۆو بەهێزبێت و پێویستی بە یارمەتی نەبێت، بەڵام ئەمە دەرناخەن، دەشڵێت، هەرچەند پیاوان زیرەك بن گەر ناپاكیان كرد زۆینەیان ناتوانن بەباشی ئەوە بشارنەوەو شتێك بەجێدهێڵن كە بۆ ئافرەتان ئاشكرای بكات، جگە لەوەش پیاوان كەمتر دەگۆڕێن و هەندێك لە پیاوان ئامادەیی گۆڕانیان تێدانییە لە زۆرینەی ڕووەكانەوە.
هەندێكیتر لە نهێنیییەكانی پیاوان بریتییە لە، پیاوان ئارەزوو ناكەن قسەی ناخۆش بە دایكیان بوترێت و زۆركات بەوە توڕە دەبن گەر دەریشی نەخەن، یان ڕقیان لە گلەییكردنی زۆرەو لەوكاتانەدا هەست بە هیلاكی دەكەن، یان ئەو شتانە ناڵێن كە هەستی پێدەكەن و دەیشارنەوە، هەروەها بە قوڵی بیر لە ئافرەت دەكەنەوەو دەكرێت ئافرەتێك بە سەرنجڕاكێش ببین و خۆشیان بوێت لە كاتێكدا لای پیاوێكی دیكە بەو جۆرە نەبیندرێت.



AM:11:09:07/03/2017