بەكامێرای داعش.. سەربازێکی عێراقی دەچێتە بەردەم خۆکوژێکی داعش
سەربازێکی عێراقی بۆ کەمکردنەوەی زەرەر و زیانەکان، بە دەبابەیەکەوە دەچێتە بەردەم خۆکوژێکی رێکخراوی توندڕەوی داعش.
وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێ، ئەو چەکدارەی داعش بەنیازە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بچێتە ناو سەربازانی عێراقی و خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام سەربازێک بە دەبابەکەیەوە دەچێتە بەردەمی و رێگای لێ دەگرێت.
خۆکوژەکە ئۆتۆمبێلەکەی دەتەقێبنێتەوە و ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە بەرز دەبێتەوە، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی ئەو سەربازە دیار نییە.
رووداوەکە لە بەری رۆژهەڵات (چەپ)ی شاری مووسڵ رووی داوە و داعش لە رێگای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان وێنەی ڤیدیۆیی گرتووە.
PM:12:02:12/03/2017