پارتی ژمارەی گەریلاکانی پەکەکە لە باشور ئاشکرا دەکات

بەرپرسێکی پارتی کە لە بواری مەنیشدا کاری کردووە رایدەگەیەنێت کە ژمارەی گەریلاکانی پەکەکە لە باشوری کوردستان ٥ هەزار چەکدارە.

نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "پەکەکە زیاد لە (5)  هێزی چەکداری لە باشووری کوردستان هەیە، بەشێکی زۆریان لە شنگالن، لە کاتێکدا ماوەی ڕابردوو باس لە هەبوونی چەکداری پەکەکە کراوە لە سنووری هەڵەبجە، ئەمانە بۆ ئەمنییەتی کوردستان باش نین."
 
وتویەتیشی: "ناکرێت لە باشووری کوردستان کە خاوەنی پەرلەمان و حکوومەت و دامەزراوەی فەرمین، پەکەکە بە ئارەزووی خۆی و بە یاسای دارستان بە ئارەزووی خۆی هێز فراوان بکات و بۆ هەر کوێی بوێت بیجووڵێنت و دەشڵێت: "پەکەکە جگە لە قەندیل و مەخموور، شەنگالیشی بۆ خۆی کردووەتە سەربازگە، لە کاتێکدا بەهۆی پەکەکەوە زۆرێک لە رێکخراوە مرۆڤدۆست و ڕێکخراوە خێرخوازەکان لە شنگال کشاونەتەوە".

پەرلەمانتارەكەی پارتی بە میدیاكانی حزبەكەی وتوە: "بەهۆی سیاسەتی حکوومەتی عێراقەوە بۆ هاوکاریکردنی پەکەکە وای کردووە کە دنەیان بدات بۆ مانەوەیان .



PM:05:27:12/03/2017