بارگرژی و خۆپیشاندان لە رۆژئاوای شەنگال دروستدەبێتەوە

ئێزیدیەکانی لایەنگری یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال خۆپیشاندان دەکەن، هێزی رۆژیش دەڵێن" هێزەکانی پۆلیش چالاکییە مەدەنییەکان گوولەی پلاستیکی و فرمێسک رێژ دەڕێژن".

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣/١٤ جارێکی تر پشێوی و بارگرژی رووی لە ناوچەکانی سنونی کردەوە، خەڵکانێکی نزیک یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال خۆپیشاندان دەکەن و داوا دەکەن هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ لەناوچەکە دروبکەونەوەو پاشکەشە بکەن، بەپێی هەواڵێکی رووداویش کە لەزاری بەرپرسێکی ئەو هێزانەوە وەریگرتووە " بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و بەو مەبەستەی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوێتەوە، پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانی سنوورەكە گوللەی پلاستیكی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناون".

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " ئەگەر پارتی پیلانی تورکیا جێبەجێ ناکات و بەشێک نییە لەو پیلانە، با ‌هێزەکانی لەو ناوچانەی لە شەنگال پێشڕەوی کردووە، بکشێنێتەوە".
هاوکات هەردوێنێ نوێنەری ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، ماکورگ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە باری ئارامی شەنگال بپارێزرێت. 

رۆژی ٣/٣ لە بازگەیەكی كۆمەڵگەی خانەسۆری نزیك شارۆچكەی سنوونێ لە دەڤەری شنگال، شەڕەتەقە لەنێوان هێزێكی پێشمەرگەكانی رۆژئاوا کە هێنراونەتە ئەو دەڤەرە و یەبەشەدا روویدا و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. 



PM:12:09:14/03/2017