ئەم خواردنانە توانای سێكسی لاواز دەكەن
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات كە كۆمەڵێك خواردن كار دەكەنە سەر ڕێژەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆن و توانای سێكس لاواز دەكەن.
ئەو خواردنانە بریتین لە:
1. خواردنی ئامادەكراو:
خواردنی قووتوو و خواردنی ئامادەكراو هیچ سوودێكی تەندروستییان نییە بۆ جەستە، لەبەرئەوەی هیچ كانزا و بەهایەكی خۆراكی تیا نییە تا بیبەخشێت بە جەستە. جگە لەوەش ئەو خواردنانە كالۆررییەكی زۆریان تیادایە. لەبەرئەوە توانای سێكس ناهێڵن و لەناوی دەبەن.
2. خواردنەوەی گازی كەم شەكر (بۆ ڕێجیم كردن):
ئەم خواردنەوانە پێكهاتەی زیانبەخشیان تیادایە كە كاردەكاتە سەر ڕێژەی سیرۆتۆنین لە لەشدا. بە دابەزینی ڕێژەی سیرۆتۆنینیش توانای سێكس كەمدەبێتەوە.
3. گەنمەشامی ناو مایكرۆوەیڤ:
گەنمەشامی ناو مایكرۆوەیڤ پێكهاتەی كیمیایی ئۆكتانۆیكی تیادایە كە زۆر خراپە و توانای سێكس لەناودەبات و مەترسی پرۆستات لە پیاواندا زیاد دەكات.
PM:02:30:14/03/2017