ژنە مامۆستایەک سێکس لەگەڵ دوو خوێندکاری خۆی دەکات

ژنێکی تەمەن ٢٩ساڵی ئەمریکی بە تاوانی ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ دوو قوتابی خۆی دادگایی کراو سزاش درا.

مامۆستایەکی ئامادەیی لە ویلایەتی تێکساس بە تۆمەتی سێکسکردن لەگەڵ دوو خوێندکاری خۆیدا کە تەمەنیان ١٧ ساڵ بوو سزادرا بە ٢٠٠ کاتژمێر کاری خۆبەخشانە، ئەمەش پاش ئەوەی چەند ساڵێک لەمەوپێش ئەو دۆسییەی لەسەر ئاشکرا بوو.

خوێندکارێکی باس لەوە دەکات لە ماوەی دوو مانگدا ئەو و مامۆستاکەی ١٠ جار سێکسیان پێکەوە کردووە.

ئەو ژنە مامۆستایە سەرەتای کارەکەی ئەو کات دەستپێکردووە کە لەگەڵ خوێندکارەکانیدا بۆ گەشتێکی زانستی چوون بۆ ئەفریقا.

پارێزەری مامۆستاکە ئاشکرای کردووە "پاش ئەوەی یەکێک لە قوتابیەکان ساڵی ٢٠١٥ گیانی لەدەستداوە، بۆتە هۆی ئەوەی مامۆستاکە توشی کێشەی دەرونی قورس ببێت و پەنا بۆ کاری لەوجۆرە ببات " .

لە ئێستادا خێزانی ئەو خوێندکارانە پێیان وایە کە سزاکەی سوکە و دەبوایە چەند ساڵێک زیندانی بکرایە.



AM:10:30:16/03/2017