تایبەت بە خانمان.. لەم کاتەدا سێکس مەکەن

ئاژانسی دۆچەڤێلای ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئەو نیشانانە ئاشکرا دەکات کە مەترسیدارن کاتێک لە کۆئەندامی زاوزێی خانماندا دەردەکەون.

ئەو ئاژانسە گەورەیەی ئەڵمانیا کۆمەڵێک خاڵی گرنگ دیاری دەکات و ئاشکرای دەکات کە خوران و وشكبوونەوەی پێستی ناوچەی زێ هۆكاری زۆری هەن، لەوانە جلی نەگونجاوی ژێرەوە، یان هەستەوەری بە جێڵ و ماددەكانی دیكەی موولابردن، یان كەڕووكردنی زێ، بەڵام ئەگەر ئەو خورانە بۆ چەند رۆژ بەردەوام بوو دەبێت سێکس نەکەیت و سەردانی پزیشک بکەیت.

هەروەها دەڵێت دەركەوتنی بڵقی سپی لە زێ ئەگەری زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی هێرپس بێ. هەركات ئەمە پەیدا بوو دەبێ سێكس نەكەی تاوەكوو سەردانی پزیشك دەكەیت.

ئەو بۆنی نائاسایشی وەک خاڵێک دیاری کردووە کە کاتێک زێ بۆنی نائاسایی لێ دێت دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت هەروەها دەردراوی سپی لە زێ، كە شل و روونە، بارێكی ئاساییە و بەشێكە لە پرۆسەی خۆ خاوێنكردنەوەی كۆئەندامی زاوزێی مێیینە، بەڵام ئەگەر دەردراوەكە خەست بوو وەك پەنیر، ئەوە دەبێ سەردانی پزیشك بكەی، چونكە ئەگەری زۆرە تووشی كەڕووی زێ بووبی و ئەوەش دەبێ چارەسەر بكرێ و تاوەكو چاك دەبێتەوە خۆت لە سێكس بەدوور بگری.

خوێن بەربوون و وشک بوونەوەی زێش لە کاتی ئاساییدا نەبێت دەبێت ڕاوێژی پزیشکی پێ بکرێت، چونکە ڕەنگە ئەمە کاریگەری حەبی مەنع بێت.
هەروەها "ئەگەر سێكس بۆ خانمەكە زۆر بە ئازار بوو، ئەوە نیشانەیەكی وشكیی زێیە. كاتی نەمانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە، وشكبوونەوەی زۆرتر روودەدات، هەروەك دوای منداڵبوونیش بۆ ماوەیەك وشكبوونەوە روودەدات. هەموو ئەوانەش حاڵەتی ئەوتۆن كە هاوسەنگیی هۆرمۆنیی جەستەی ئافرەت تێكدەچێ".



PM:09:05:17/03/2017