وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی میکانیزمێکە بۆ دەستکردن بە پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان.
هه‌مزه خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاندووە" دوای بڕیاری دابینكردنی بودجه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بچووك، له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه دیاری بكرێت كه ده‌درێت به‌و گه‌نجانه‌ی پرۆژه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " دوای بڕیاردان له سه‌ر جۆی پڕۆژه و شێواز و رێنماییه‌كانی، پڕۆژه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین و لیژنه‌كان ده‌ست به‌كار ده‌بن".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد له ئێستادا له وه‌زاره‌تدا سه‌رقاڵی چاكسازین و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و چاكسازییانه، هه‌روه‌ها نوسراویان كردووه كه مووچه‌ی چاودێری خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌ڕێندرێته‌وه و قه‌ره‌بووی سودمه‌ندان بكرێته‌وه.