بەوێنە.. مناڵەکانی نەوشیروان مستەفا گەڕانەوە کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣/١٩ مناڵەکانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، گەڕانەوە کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شوعلە عەلی دایکیان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣/١٩ هەر سێ مناڵەکەی نەوشیروان مستەفا ( نما و چیا و چرا ) لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە گەڕانەوە کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی دایکیان شوعلە عەلی کە رۆژی ٣/١٧ لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

سپی شەوی رابردوو ٣/١٨ لە میانەی هەواڵێکدا بلآویکردەوە کە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە هۆکاری تەندروستی و لەسەر رێنومانی پزیشکەکان ناگەڕێتەوە کوردستان، بەلآم کچەکەی و هەردوو کوڕەکەی دەگەڕێنەوە کوردستان.
وێنەکان: رۆژنامەنووس بڕیار نامق



AM:09:55:19/03/2017