پۆلیس: سەردانی ئەم شوێنانە مەکەن

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند پێویستە هاووڵاتیان سەردانی شوێنە سەختەکانی چیای سەفین نەکەن، بەمەبەستی پاراستنی ژیانیان، پێویستە ھاوڵاتیان ئاسایشی خۆیان بپارێزن پێش ئەوەی ھێزە ئەمنیەکان بیانپارێزن

ھۆگر عزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "لەڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی وەک پۆلیس و ھاتووچۆ بەرگری شارستانی و پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر، خراونەتە ئامادەباشییەوەو لەچەند شوێنێک جێگیردەکرێن، کەزۆرترین ھاوڵاتی سەردانی دەکات".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە"لەناوشاریش، پۆلیسی نەھێشتنی تاوان دەمێنێتەوەو بەبەردەوامی سەردانی گەڕەکەکانی ناو شار دەکەن، بۆ ئامانجی ڕێگریکردن لەھەر ئەگەرێکی نەخوازرو کەرووبدات".

وتەبێژی پۆلیسی وتوشییەتی" سەردانی شوێنە سەختەکانی چیای سەفین نەکەن، بەمەبەستی پاراستنی ژیانیان، پێویستە ھاوڵاتیان ئاسایشی خۆیان بپارێزن پێش ئەوەی ھێزە ئەمنیەکان بیانپارێزن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەپێناو فریاکەوتنی ھاوڵاتیان لەتەواوی ڕۆژەکانی نەورۆزدا ھێڵەگەرمەکانی فریاکەوتن کراوەن، ھاوڵاتیانیش دەتوانن لەکاتی بینینی ھەر رووداوێک ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژمارەکانی(٠٦٦١٣٤و٠٦٦١٣٥و٠٦٦١٣٧و٠٦٦١٠٤)بکەن، بۆئەوەی ھێزە ئەمنییەکان ھەرچی زووە فریایان بکەون.

 



AM:10:46:20/03/2017