راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌نجامی به‌رایی كاندیده‌كانی زه‌ماله‌ی خوێندنی حكومه‌تی هه‌نگاریای ئاشكرا كرد.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیایدا ئاگاداری ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زه‌ماله‌ی حكوومه‌تی هه‌نگاریا كراوه‌ته‌وه، كه له قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێدا شۆرت لیست كراون و له لیستی خواره‌وه‌دا ناویان هاتووه، به زووترین كات له رێگه‌ی ئیمه‌یلی
[email protected] ئه‌م دۆكیۆمێنتانه‌ی لای خواره‌وه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ته‌كه بكه‌ن.
دۆكیۆمێنته‌كانیش ئەمانەی خوارەوەن:-
1. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ی داواكاریان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر پێشكه‌ش كردوه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ی داواكاریان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا پێشكه‌ش كردوه.
2. بڕوانامه‌ی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی IELTS, IBT TOEFL, PEARSON .
3. بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن پێویسته پوخته‌ی ڕاژه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی دۆكیومێنته‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣٠ی ئازاری٢٠١٧ یه، هه‌ر پێشكه‌شكارێك له ماوه‌ی دیاریكراودا دۆكیومێنته داواكراوه‌كان پێشكه‌ش نه‌كات، ئه‌وا له قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا مافی نامێنێت.
ناوی ئه‌نجامی به‌رایی كاندیده‌كانی زه‌ماله‌ی خوێندنی هه‌نگاریا