نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە 20/3  نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی هاتە ژێر 52 دۆلارەوە.

نرخی بەرمیلێكی نەوتی خاوی برێنت ئەمرۆ 73 سەنت دابەزیی و بەرمیلێك بە 51 دۆلار و شەش سەنت فرۆشرا.

هاوكات نەوتی خاوی خۆرئاوای تێكساسیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێك بە 48 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.





ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:19:20/03/2017