راهێنەری داهاتووی بەرشەلۆنە بناسە

زۆربەی رۆژنامەکانی ئیسپانیاو کەتەلۆنیا بە تایبەتی کۆکن لەسەر ئەوەی ئۆنزۆی یاریدەدەری ئێستای لویس ئینریکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی داهاتوو دەبێتە راهێنەری ئەو یانە کەتەلۆنیەو شوێنی ئینریکی پێ پڕدەکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی یاری ڤالانسیاو بەرشەلۆنە لویس ئینریکی ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەوە بدات.

بێجگە لە ئینزۆی هەریەکە لە سامپاولی راهێنەری سیڤییاو رۆناڵد کۆمانی راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی پاڵێوراوی بەهێزن تا لە وەرزی داهاتوو شوێنی ئینریکی بگرنەوە کە ئەو راهێنەرە پێشتر رایگەیاندبوو من وەرزی داهاتوو راهێنەری بەرشەلۆنە نیم.



AM:12:08:21/03/2017