زانایانی ئاینی دەڤەری ڕاپەڕین و چەند هاولآتییەک لە حاجیاوا بۆ ئیدانەی ڕفاندن و بێ سەروشوێنکردنی مەلا سدیق خۆشناو گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
بەشداربووانی گردبونەوەکە رفاندنی ئەم مامۆستایەیان شەرمەزارکردو، بەبێ ڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئاینی ناوزەدیان کرد.
هەروەها بەشداربووان داواکارن هەڕچی زووە مامۆستا ئازاد بکرێت و بۆئەم مەبەستە پێویستە ئەوقافی ڕاپەڕین وداواکاری گشتی ناحیەی حاجیاوا و ئاسایشی ناوچەکە بەزوترین کات هەڵوێستیان هەبێت هەوڵی خۆیان لەو بوارەدا بدەن.
مەلا سدیق؛خۆشناو " پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی " شێنێ"یانی کفرەدۆڵ لەناحیەی حاجیاوا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە ڕفێندراوە لەشەوی 19/20/3/2017 تاکو ئێستاش بئ سەروشوێنە.
ئا: ئەمیر حسن