کاتی گەڕانەوەی ڤاران ئاشکرا بوو

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیای نزیک لە یانەی ریال مەدرید کاتی گەڕانەوەی رافایل ڤارانی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ پێکهاتەی یانەکەو یاریکردن ئاشکرا دەکات و ئەمرۆ چوارشەممە بڵاوی کردۆتەوە ئەو یاریزانە لە یاری داهاتووی یانەکەی دەتوانێ بەشداری بکات.

رۆژنامەکە بڵاوی کردەوە لە یاریەکانی هەفتەی ٢٩ی خولی ئیسپانیا ئەو یاریزانە بەرامبەر بە یانەی ئالاڤێس دەتوانێت یاری بکات.

ڤاران تا ئێستا نەیتوانیوە راهێنانی بە کۆمەڵ بکات و بە جیا لە خۆی بە تەنها مەشق و راهێنان دەکات.



PM:09:28:22/03/2017