بکوژەکەی فەرەج فۆدە لەسوریا کوژرا

ئەو کەسەی رۆشنفیکری گەورەی میسرو عەرەب فەرەج فودەی تیرۆر کرد بە بۆردومان فڕۆکەکان لە سوریا کوژرا.

 
میدیاکان بڵاویان کردەوە، ابو علا عبد رەبە کە بکوژی روناکبیر فەرەج فۆدەیە لەساڵی ۱۹۹۲ ئەمرۆ بەبۆردومانی فرۆکە لەسوریا کوژرا، ناوبراو دوای تیرۆرکردنی فودە بەزیندانی هەتاهەتایی سزادرا، بەڵام بەلێبوردنی گشتی مورسی لەسەردەمی دەسەڵاتداری ئیخوان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەئیسلامیە توندروەکان ئازادکران، دوای کۆتای هاتنی دەسەڵاتی مورسی و هاتنە سەرکاری سیسی ئەمانە بەشێکیان چونە سیناو پەیوەندیان بەگروپە توندرەوەکان کردو ژمارەیەکیشیان چونە ناو داعش لەسوریا. ئەبوعلا یەکێک بو لەسەرکردە دیارەکانی داعش و پێشتریش قاعیدە.

هەرچی فەرەج فودەیە رۆشنفیکر و نوسەرێکی گەورەی میسرە، لەساڵی ١٩٤٥ لە دمیات لە دایکبووە، ماجستێری لە زانستی کشتوکاڵدا بەدەستهێناوە، دکتۆرای لە فەلسەفەی ئابوری کشتوکاڵی بەدەستهێناوە لە زانکۆی "عین الشمس"، دوو کوڕ و کچێکی هەیە، لە ٨ تەموزی ١٩٩٢ لە قاهیرە بەدەستی ئەو کەسە توندرەوە کە سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی بوو تیرۆرکرا.

فەرج فودە لە کتێبەکانیدا زۆری داوای جیاکردنەوەی ئاینیان لە سیاسەت و دەوڵەت دەکرد، نەک لە کۆمەڵگا، بیرورای ئەو نووسەرە گفتوگۆیەکی زۆری لەناو رۆشنبیرانی میسری و عەرەبدا دروستکرد. 

زانایانی ئەزهەریش هێرشێکی زۆریان دەکردە سەری، کاروباری لیژنەی حیزبەکان مۆڵەتی حیزبەکەیان نەدەدا، بەرەی ئیسلامییەکان لە ساڵی ١٩٩٢ دا تەکفیریان کرد و لە ٨ ی تەموزی هەمان ساڵ تیرۆر کرا.    



PM:10:23:22/03/2017