دواین ئاماری
قوربانییەکانی هێرشەکەی سەر پەرلەمانی بەریتانیا پێنج کەس گیان لەدەستداو ٤٠ کەسی
تر بریندار بوون.
دوێنێ ئێواره ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر پردی
وێست مینیسته‌ری شاری له‌نده‌ن به خێراییه‌كی زۆره‌وه چووه سه‌ر شۆسته‌ی قه‌راغی
پرده‌كه و چه‌ند پیادهڕهوێكی كرد به ژێره‌وه و دواتر خۆی كێشا به په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، وەک رۆیتەرز ئاشکرای کرد ٥ کەس گیانیان
لەدەستداوەو ٤٠ تریش بریندارن.
مارك رۆولی، ئه‌فسه‌ری بالای هێزه‌كانی
دژه تیرۆری به‌ریتانیا له‌دوای ڕووداوه‌كه به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، شۆفێره‌كه
چه‌ند هاوڵاتییه‌ك و سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كردووه به‌ژێره‌وه.
میدیاکان باس
لەوە دەکەن کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تێرێزای نزیک بووە لە رووداوەکەوە، بەلآم
هیچ زیانێکی پێ نەگیووە.
پۆلیسی ئەو ولآتە پەنجەی تاوان بۆ رێکخراوی
دەوڵەتی ئیسلامی رادەكێشن کە ئەنجامدەری ئەو هێرشە بێت.
ساتی تەقینەوەکە لەپارچە ڤیدیۆکەدا..