پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی
له سلێمانی شه‌وانه ده‌رمانخانه‌كانیان ده‌بڕی له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرگراون
و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڤیدیۆی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای تۆماركردنی چه‌ند
سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخانه له‌ناو شاری سلێمانی كه شه‌وان
ده‌رگای دوكانه‌كانیان ده‌شكێندرێت و دزی پاره‌یان لێده‌كرێت، پاش كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری ورد، توانرا تۆمه‌تباره‌كان بدۆزرێنه‌وه‌و رۆژی 21ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌ردو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن.
ده‌شڵێت: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا
ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر دو ئۆتۆمبێلیدا له‌جۆری كرۆلاو سۆپه‌ردا، هه‌روه‌ها یه‌كێك
له‌تۆمه‌تباره‌كان پێشتر به‌تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركراوه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "هه‌ردو تۆمه‌تبار دانیانناوه
به‌تاوانه‌كانیانداو له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ری نه‌هێشتنی تاوان به‌ندن و
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".