پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ژن و
پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیان پێکەوە خۆیان کوشتووە
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژن و مێردێک لەناو ماڵەکەی
خۆیان لەگەڕەکی ئیبراھیم ئەحمەد دۆزرانەوە".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "پیاوەکە ناوی (ح م ع) لەدایکبووی
١٩٨٥، ژنەکەش ناوی (د ع س)ەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠، پێدەچێت پیاوەکە ھەستابێت بەو
کارەو سەرەتا ژنەکەی کوشتبێ و دواتر خۆی کوشتبێت، تیمەکانی بەڵگەی تاوانیش لەشوێنی
ڕوداوەکەن و چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفێکیش لەشوێنی رووداوەکە بەجێماوە".
ماڵپەڕەکە بڵاویشیکردووەتەوە، پیاوەکە تەلەفۆنی بۆ کەسوکارەکەی
کردووەو پێی وتون، "ژنەکەم دەکوژم و دواتریش خۆم دەکوژم".