لەبەر پاریسانجێرمان یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای بەرشەلۆنەی دا

کەمێک پێش ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەبەر یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی و لە کاتی یاری بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە سزای یانەی بەرشەلۆنەی دا بەهۆی ئەوەی پابەند نەبووە بە کۆنترۆڵکردنی هاندەرانەوە لە کاتی یاریەکەداو بە تایبەتی لە کاتی گۆڵی شەشەمدا.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێگەی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە لە کاتی گۆڵەکەی سێرجی رۆبێرتۆ هاندەرانی یاریگای کامپ نۆ هاتونەتە یاریگاوەو بەو هۆیەشەوە بە بری ١٩٠٠٠ هەزار یۆرۆ سزای ئەو یانە کەتەلۆنیە دراوە.



PM:09:19:23/03/2017