سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ڕایگەیاند به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى دانراوه
وه‌زاره‌تى دارایى له‌مانگى شه‌ش یاخود حه‌وتى2017 ده‌ستكارى پاشه‌كه‌وتى مووچه
ده‌كات، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی‌ش وادەکەی ڕادەگەیەنێت.
جه‌بار محه‌مه‌د سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى
ته‌ندروستى كوردستان بە دواڕۆژی وتووە"له‌ماوه‌كانى رابردوودا سێ كۆبوونه‌وه‌ى
فه‌رمیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنى
پاره‌ى هاندانى كارمه‌ندانى ته‌دروستى كه بڕیاروایه چوار ملیار دینار خه‌رج
بكرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌مه‌و پێویسته زیاد بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
له‌دواى ته‌واوبوونى پشووه‌كانى نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و دارایى
جارێكى تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆده‌بنه‌وه".
ڕوونیشیکردەوە "وه‌زاره‌تى دارایى
له كۆبوونه‌وه‌كانیان رایانگه‌یاندووه چه‌ند پێشنیارێكیان هه‌یه بۆ باشتركردنى
بژێوى دارایى فه‌رمانبه‌ران، یه‌كێك له پێشنیاره‌كان ده‌رماڵه‌ى ژن و منداڵ له‌گه‌ڵ
موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌ژمار بكرێت و رێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه له
10% زیاتر بێت".
جه‌بار محه‌مه‌د، وتووشییەتی"به‌پێى
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى دایناوه كه‌مكردنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه
له مانگى شه‌ش یاخود مانگى حه‌وتى 2017 ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه،
چونكه وه‌زاره‌تى دارایى به چڕى چاودێرى داهاته‌كانى نه‌وت و ناوخۆ ده‌كات، بۆ
ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێكى پێویسته".
ناوبراو هەروەها وتوویەتی "وه‌زاره‌تى
دارایى عێراق بڕیاریداوه ده‌رماڵه‌ى 10 مانگى ساڵى 2016 بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى
له سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق خه‌رج بكات".
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی بە تەواوی دیراسەی شێوازی دەستکاریکردنی مووچەی کردووە و بڕیاریداوە دەستکاری مووچەی ئەو کەسانە نەکرێت کە مووچەکەیان لە خوار ٥٠٠ هەزار دینارەوەیە چونکە پاشەکەوتی زۆری تێدا نەکراوە.
وتیشی کە حکومەت لە ئێستادا تەنها لە توانایدایە بە ڕێژەیەک دەستکاری مووچەی پلە مامناوەندەکان بکات و بە هەمان شێوە مووچەی پلە باڵاکانیش گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.
سپی زانیویەتی کە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواردا واتا دوای سێ مانگی دیکە گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت.