سه‌در: ده‌توانین بچینه ناوچه‌ی سه‌وز
به‌یانی ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی سه‌در له مه‌یدانی ته‌حریر له به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدایه‌وه‌و سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دریش له‌ناو خۆپیشانده‌راندا وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند، شۆڕه‌كه‌مان بۆ چاكسازی به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكی فراوانی لایه‌نگرانی سه‌رد له مه‌یدانی ته‌حریر ده‌ستیپێكرده‌وه‌و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دریش له‌ناو خۆپیشانده‌راندا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: شۆڕشه‌كه‌مان بۆ چاكسازی به‌رده‌وامیی ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵكاران بێده‌نگ نابین.
وتیشی: من سه‌ربه‌رزم به ئێوه‌و داواتان لێده‌كه‌م به ده‌نگێكی به‌رز بڵێن به‌ڵی به‌ڵێ بۆ عیراق، نه‌خێر نه‌خێر بۆ داگیركه‌ر، هه‌روه‌ها وه‌سێتتان بۆ ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام بن له شۆڕشی چاكسازی و پێده‌چێت من له‌ئاینده‌دا تیرۆر بكرێم، به‌ڵام پێویسته شۆڕشی چاكسازی به‌رده‌وام بێت و ئێوه درێژه به شۆڕشه‌كه بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌كان دادگایی بكرێن و سه‌ر بۆ سته‌مكاران دانانه‌وێنین.
PM:01:10:24/03/2017