دوو تایبەتمەندی بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد كرا

کۆمپانیای فەیسبووک بە فەرمی ئاشکرای کردووە، کە ئێستا دوو تایبەتمەندی بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک زیاد کردووە.

دوێنێ ھەینی 24/3/2017، کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە ئێستا دوو تایبەتمەندیی گرنگی بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد کردووە، کە یەکێکیان ئەوەیە، لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە کاتێک نامەیەکیان بۆ دێت، بۆ چەند چرکەیەک دەست لەسەر نامەکەدا دابگرن، پاشان فەیسبووک 7 کاردانەوە (Reactions)، کە لە شێوەی ئیمۆجییە، دەخاتە بەردەمی و دەتوانی یەکێکیان ھەڵبژێری و ھاوڕێکەت دەبینێت کە کاردانەوەت سەبارەت بە نامەکەی چۆن بووە.

تایبەتمەندییەکەی دیکەش ئەوەیە، کاتێک نامەیەک بۆ ھاوڕێکەت دەنێریت، ئەگەر لەنێو نامەکەدا ناوی ھاوڕێیەکی دیکەی فەیسبووکەکەت ھێنا و ویستت ئەویش لەو نامەیە ئاگادار بێت، دەتوانی لە کاتی نووسینی نامەکەدا ھێمای (@) بەکار بھێنیت و ناوی ھاوڕێکەت دیاری بکەیت، بەمەش نامەکەی نووسیوتە، بۆ ھاوڕێیەکەی دیکەشت دەچێت.



AM:11:58:25/03/2017